نوجێفى : بۆچونێكى له‌یه‌كچوو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى گۆڕانكارى له هه‌ره‌مى ده‌سه‌ڵاتدا بكرێت
ئوسامه نوجێفى له لێدوانێكیدا بۆ سۆمه‌ریه نیوز، گووتیشى پرۆسه‌ى سیاسى له وڵات به بارودۆخێكى زۆر خراپ و بوونى چه‌ندین كێشه‌ى گه‌وره‌دا تێده‌په‌رێت و به پێویستیشى دانا ئه‌و بارودۆخه به‌رده‌وام نه‌بێت و گووتیشى ره‌نگه له رۆژانى ئاینده‌دا گۆڕانكارى له هه‌ره‌مى ده‌سه‌ڵات و پێكهێنانى هاوپه‌یمانى نوێ له عێراق رووبدات.
نوجێفى داواشى كرد كه لیسته‌كان به‌شداریه‌كى راسته‌قینه‌یان له ده‌ركردنى بڕیاری سیاسی‌دا هه‌بێت و دووپاتیشى كرده‌وه كه بۆچۆنێكى له‌یه‌كچوو له نێوان لیستى عێراقیه و هاوپه‌یمانى كوردستانیدا هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر حكومه‌تى په‌یڕه‌وى خۆى نه‌گۆڕێت، ئه‌وا له‌لایه‌ن چه‌ند لیستێكه‌وه جووله‌یه‌ك بۆ گۆڕینى هه‌ره‌مى ده‌سه‌ڵات له وڵات‌دا بكرێت.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه مه‌یسون ده‌مه‌لوجى گووته‌بێژى لیستى عێراقیه‌ش له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه لیسته‌كه‌یان پشتگیرى له هه‌ر كاندیدێكى هاوپه‌یمانى نیشتمانى ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى له‌جێگه‌ى نورى مالكى ببێته سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق.
ده‌مه‌لۆجى گووتیشى لیسته‌كه‌یان پاڵپشتى له هه‌ر كاندیدێكى هاوپه‌یمانى نیشتمانى به ره‌وتى سه‌دریشه‌وه و هه‌ر كوتله‌یه‌كى دیكه‌ى ناو هاوپه‌یمانیه‌ته ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى ببێته سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق.
