بەغدا.. 3 هاووڵاتی كوژران و 14ـی دیكەیش بریندار بوون
ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە ڕایگەیاند، لانی کەم 3 کەس کوژراون و 12ـی دیکەیش بریندار بوون بە هۆی 2 بۆمبەوە کە بە دوو پاسی نەفەرهەڵگرەوە چێنراو بوون.
ئەو سەرچاوەیە ڕوونی کردەوە کە هەردوو تەقینەوەکە بەدوای یەکدا و سەعات 8 و نیو بوون و لە حوسێنییەی زەینلعابدینی ناوچەی چکووکی باکووری بەغدا ڕوی داوە.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی نوور، ڕایگەیاندووە کە 3 تەرمیان بۆ براوە لە نێویاندا ئافرەتێک هەیە و هەروەها 14 برینداریشیان لایە کە دوو ئافرەت و منداڵێک هەن.
