سه‌ڵاحه‌دین..ته‌قینه‌وه‌ی 2 ئۆتۆمبێل شه‌هیدبوون و برینداربوونی 8 هاووڵاتی لێده‌كه‌وێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ناوچه‌كه رايگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو له‌یه‌ككاتدا له قه‌زای سامه‌را ته‌قیونه‌ته‌وه‌و له ئاكامدا سێ چه‌كداری سه‌ر به هێزه‌كانی سه‌حوه شه‌هیدبوون و 5 ی تریش برینداربوون.
له لایه‌كی تریشه‌وه شه‌وی رابردوو 18/19-4 له ئه‌نجامی په‌لامارێكی تیرۆریستی بۆ سه‌ر هێزێكی سوپای عیراق له‌سه‌ر رێگه‌ی جه‌له‌ولا-سه‌عدیه، 7 سه‌رباز برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له ناحیه‌ی سه‌عدیه به PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو سه‌عات 10:30 له نزیك بازگه‌ی كۆباشی له‌سه‌ر رێگای جه‌له‌ولا – سه‌عدیه، گروپێكی تیرۆریستی په‌لاماری هێزێكی سوپای عیراقیان داوه‌و له ئه‌نجامدا 7 سه‌رباز برینداربوون.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوابه‌دوای په‌لاماره‌كه هێزه‌كانی سوپای عیراق بۆ راوه‌دونانی تیرۆریستان، هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینیان له ناوچه‌كه ده‌ستپێكردووه.
