5 ته‌قینه‌وه له به‌غدا ڕوویان دا‌و وه‌زیرێكی كوردیش له هه‌وڵێكی تیرۆركردن ڕزگاری بوو
پۆلیسی عێراق ئاشكرای كرد كه له به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌وه 5 ته‌قینه‌وه له ناوچه جیاوازه‌كانی شاری به‌غدادا ڕوویان داوه، كه سه‌رجه‌میان كرده‌ی تیرۆریستین.
سه‌رچاوه باڵاكه‌ی پۆلیسی عێراق به ئاژانسی \"فرانس پرێس\""ـی ڕاگه‌یاندووه كه به گوێره‌ی سه‌ره‌تاییه‌كانی 17 هاووڵاتی و پۆلیس شه‌هید بوون و 19ـی دیكه‌یش بریندار بوون، به‌ڵام هه‌مان ئاژانس له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی گواستوه‌ته‌وه كه ئاماره‌كان له‌وه زیاترن.
هاوكات به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق به سایتی \""هه‌ولێر\""ـی ڕاگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ وه‌زیری ته‌ندروستی (مه‌جید محه‌ممه‌د ئه‌مین) كه كورده، له‌ڕێگه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژ كراوه‌وه هه‌وڵی تیرۆركردنی درا، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له هه‌وڵه‌كه به‌سه‌لامه‌تی ده‌رچووه.
هه‌روه‌ك ڕایشیگه‌یاند كه به‌هۆی كرده تیرۆریستیه‌كه‌وه 5 پاسه‌وانی وه‌زیر بریندار بوون.
هاوكات دوو ته‌قینه‌وه‌ی دیكه‌یش له سامه‌ڕا و یه‌كێكی دیكه‌یش له باقووبه هه‌ر ئه‌مڕۆ ڕوویان داوه."
