په‌رله‌مانی عیراق كاندیده‌كانی دادگای ته‌میز په‌سه‌ند ده‌كات
ره‌وه‌ز خۆشناو ئه‌ندامی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: بڕیاره ئەمڕۆ 17-4 دانیشتنێكی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ڕێوه‌بچێت.
وتیشی: به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌ی بۆ ئه‌و دانیشتنه دانراوه ده‌نگدان له سه‌ر كاندیده‌كانی ئه‌ندامانی دادگای ته‌میزی فیدراڵ ده‌درێت، هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا پێشنیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌كرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راشیگه‌یاند: هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ده‌سته سه‌ربه‌خۆیانه ده‌كرێت كه له عێراق هه‌ن، به‌تایبه‌تی دوای ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكی كۆمسیۆنمی هه‌ڵبژاردن ، جگه له‌وانه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌یاسا ده‌كرێت.
