حەیدەرى و تەمیمی ئازاد كران
حەیدەری گوتى، چاوەڕوان دەكەین تا دادگە داوامان دەكاتەوە.
پێنجشەمی رابردوو هەریەك لە فەرەج حەیدەری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق و كەریم تەمیمی ئەندامی كۆمسیۆنەكەی بە تۆمەتی گەندەڵی كە لە دانیشتنی لێپرسینەوەی كۆمسیۆنەكە باسی لێوە كراوە، دەستبەسەر كراون.
فایلی حەیدەری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و تەمیمی ئەندامی كۆمسیۆنەكە بۆ هاوكاریی دارایی بە بڕی 100 هەزار دیناری عێراقی بۆ چەند فەرمانبەرێكی فەرمانگەی تۆماری زەویوزاری ناوچەی بەیاع لە بەغدا لە ساڵی 2008 دەگەڕێتەوە.
-ئاكانیوز
