هەفتەیەك لەپێش كوتلە سیاسیەكان ماوە
لێژنەی ئامادەكاریی كۆنگرەی نیشتمانی ئەمڕۆ یەكشەم ئاشكرای كرد، یەك حەوتووی بۆ بارستە سیاسییەكان دیاریی كردووە بۆ پێشكێشكردنی دوا كارنامە و داواكارییەكانیان، بۆ ئەوەی لە كاتی كۆنگرەكەدا گفتوگۆ لەبارەیانەوە بكرێ.
عەباس بەیاتی ئەندامی لێژنەی ئامادەكاریی كۆنگرەی نیشتمانی لە لیستی دەوڵەتی یاسا، بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند \"حەوتووی داهاتوو بارستە سیاسییەكان رێككەوتنی كۆتایی لەسەر خشتەی كارەكانی كۆنگرەی نیشتمانی دەكەن\""، ئاماژەی بەوەش دا \""یەك حەوتوو بۆ بارستە سیاسییەكان دیاری كراوە، بۆ پێشكێشكردنی كارنامەكانیان\"".
بەیاتی روونی كردەوە \""هاوپەیمانیی نیشتمانی لەپێناو سەركەوتنی كۆنگرەی نیشتمانی، لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا هەموو نەرمییەك دەنوێنێ\"".
جەلال تاڵەبانی سەركۆماری عێراق لە 5ی ئەم مانگەدا لەپێناو چارەسەركردنی ناكۆكییە سیاسییەكان داوای سازكردنی كۆنگرەی نیشتمانیی كرد.
"
