مه‌زهه‌ر جه‌نابی داوای له مالكی كرد كۆتایی به سیاسه‌ته تاكڕه‌وه‌كانی بێنێت
له‌و باره‌یه‌شه‌وه مه‌زهه‌ر جه‌نابى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى دا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى ئیخبارییه رایگه‌یاند له سه‌ر نورى مالیكى پێویسته مافى سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان به پێى ئیستحقاقى هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ر لایه‌نێك بدات و چیتر به‌رده‌وامى به سیاسه‌تى فه‌رامۆشكردنى لایه‌نه‌كانى تر نه‌دات ،
ئه‌ندامه‌كه‌ى عێراقییه راشیگه‌یاند فه‌رامۆشكردن و پشتگوێخستنى ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه به‌شدارییان له حكوومه‌ت دا كردوه له لایه‌ن مالیكیه‌وه كارێكى ناشارستانیه ، و خزمه‌ت به پرۆسه‌ى سیاسى ناكات و كاریگه‌رى له سه‌ر سه‌رجه‌م كایه‌كانى وڵات دا ده‌بێت.
