موئه‌ید ته‌یب گووته‌بێژى فڕاكسیۆنى هاوپه‌یمانى كوردستانى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق داواى كرد سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان فه‌ره‌ج حه‌یده‌رى و كه‌ریم ته‌میمى ئه‌ندامى كۆمسیۆنى ناوبراو ئازاد بكرێن ، و ئاماژه‌شى به‌وه كرد كه له مانگى ته‌مووزى رابردوو ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیۆنى چاودێریكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه بانگهێشت كرا و لێپێچینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ دا كرا و هه‌روه‌ها پاش چه‌ندین دانیشتن سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنه‌وى متمانه له كۆمسیۆنه‌كه و دواى پێداچوونه‌وه ته‌واوى په‌ڕاو و به‌ڵگه‌كان كه حه‌نان فه‌تلاوى به مه‌به‌ستى تۆمه‌تباركردن و وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له كۆمسیۆن پشتى پێبه‌ستبوو ، ده‌ركه‌وت ئه‌و به‌ڵگانه نابنه هۆى وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له كۆمسیۆن ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له دانیشتنێكى ئاشكرا دا سه‌ر له نوێ متمانه‌ى به كۆمسیۆنه‌كه به‌خشیه‌وه،
له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌ى دا موئه‌ید ته‌یب راشیگه‌یاندووه فڕاكسیۆنى هاوپه‌یمانى كوردستانى سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌سه‌ركردنى حه‌یده‌رى پێیوایه شتێكى نا دروست و نا پێویست بووه ، هیواداریشین ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كه‌ى فه‌ره‌ج حه‌یده‌رى په‌یوه‌ندى به‌و ته‌نگژه سیاسیه‌ى كه وڵات تێیكه‌تووه و هه‌روه‌ها به نیازى تێكه‌ڵكردنى كارته‌كان نه‌بێت.