ئێران نرخی ڤیزای گه‌شتیاره‌ عیراقیەكانی كەمكردەوە

ئێران نرخی ڤیزای گه‌شتیاره‌ عیراقیەكانی كەمكردەوە


كۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌وڵدایه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیاتری نرخی ڤیزای ئه‌و گه‌شتیاره‌ عیراقیانه‌ی كه‌ بۆ مه‌به‌ستی جۆراجۆر سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ناوه‌ندی به‌دواداچونی ئابوری ئێران كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێران بۆ گه‌شه‌پێدانی زیاتری هاتووچۆی گه‌شتیاری نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه‌ له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادكردنی عیراقه‌وه‌ رۆژ له‌دوای رۆژ زیاتر په‌ره‌ی پێده‌درێت، هاوكات بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هاوكاری و ئاسانكارییه‌شه‌ كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراقه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ گه‌شتیارانی ئێرانی ده‌كرێت، له‌كاتی سه‌ردانیاندا بۆ شاره‌كانی عیراق به‌تایبه‌ت مه‌زاره‌ پیرۆزه‌ ئاینییه‌كان له‌ نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا.
ساڵانه‌ ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی عیراقی له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و باشورو ناوه‌ڕاستی عیراقه‌وه‌، به‌مه‌به‌ستی جیاجیا سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن كه‌ به‌شێكی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكییه‌.
Top