ئیئتیلافى عێراقییه، هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ركردنى كورد له ناوچه عه‌ره‌بییه‌كان به نه‌زۆك و جێى نائومێدى وه‌سف ده‌كات
مه‌یسون ده‌ملۆجی گوته‌بێژى عێراقییه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند بانگه‌شه‌ى ده‌ركردنی كورد له به‌غدا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی كارێكی نه‌زۆكه و ته‌عیبیر له ئیراده‌یه‌كی خراپ ده‌كات و ئامانجه‌كه‌شی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی عێراقه .
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌م هێرشه ناڕه‌وایه بۆ سه‌ر كورد یان هه‌ر لایه‌نێك له لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی كارێكه جێگه‌ی قبولكردن نییه چونكه ته‌نها ناكۆكى ده‌نێته‌وه و پێشێلكردنێكی ته‌واوی ده‌ستووره و له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی ریزه‌كانی گه‌لی عێراقدا دانییه .
ده‌ملوجی داوای له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد پابه‌ندبن به یه‌كێتی ریزه‌كانی گه‌لی عێراق و روونیشیكرده‌وه كه ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا رووناكی نه‌ده‌بینی ئه‌گه‌ر رێًككه‌وتنی هه‌ولێر نه‌بوایه و كوردیش له ئێستا و به‌ر له ساڵی دووهه‌زارو سێش سه‌رپۆشی سه‌قامگیری و ئارامیین له به‌رده‌م ئه‌م قه‌یرانانه‌ی كه دووچاری عێراق بوونه‌ته‌وه.
ده‌ملوجی له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا رایگه‌یاند كه چیاكانی كوردستان و كورد هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقیان له باوه‌ش گرت له‌وانه بزوتنه‌وه‌ی ویفاقی نیشتیمانی عێراقی و ئه‌نجومه‌نی بالای ئیسلامی و پارتی ده‌عوه‌ی ئیسلامی و ژماره‌یه‌كی زۆری هێزو لایه‌نه‌كان بۆیه كورد له‌م پێناوه‌دا دووچاری مه‌ترسی گه‌وره بوونه‌وه .
هاوكات به‌رپرسیاریه‌تی پاراستنی كورد و هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقى له هه‌ر هێرشێك كه بكرێته سه‌ریان له‌هه‌ر لایه‌نێكه‌وه بێت له به‌غداو له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی له عێراق، خسته ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى عێراق.
