وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق كار بۆ زیادكردنی داهاتی نیشتمانی ده‌كات له كه‌رتی ته‌ندروستیدا
ئهمرٍۆ به ئاماده بوونی د. مه‌جید حه‌مه‌ده‌مین وه‌زیرى ته‌ندروستى عیراقى فیدراڵ و د. جمال مولود به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدرال كاره‌كانی ئه‌م ورك شوَپه ده‌ستی پێكرد :
له مه‌راسیمی ده‌ست پێكردنی ئه‌م ورك شوَپهدا د. مه‌جید حه‌مه‌دمین وه‌زیرى ته‌ندروستى گوتى :له‌گه‌ڵ زیاد بوونى ئه‌و برِه بودجه‌یه‌ى كه سالاَنه بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندرستى خه‌رجده‌كرێت و كه له‌ساڵى 2011 دا بری 4366ملیار دینار بووه وه زیاد بوونى ده‌ستى كار له‌و وه‌زاره‌ته‌دا له135 هه‌زار كارمه‌ند بۆ 194 و 166 كارمه‌ند به‌رز بۆته‌وه، ئه‌وه‌ش وایلێكردووین كه به‌پلانى تۆكمه ئه‌و داهاتانه‌ى كه هه‌ن به‌باشترین شێوه به‌كاریان بێنین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئێمه له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌وڵمانداوه ئاستى تێگه‌یشتنى ئابوورى ته‌ندروستى به‌رجه‌سته‌بكه‌ین.
وه‌زیرى ته‌ندروستى عیراق روونیشی كرده‌وه كه له‌ساڵى 1979 سێ ملیۆن دۆلار بۆ كه‌رتى ته‌ندروستى خه‌رجده‌كرا، كه ئه‌وه‌ش برِه پاره‌یه‌كى زۆره بهلاَم له سه‌رده‌مى رژێمدا به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وتانه‌ى به‌كارى ده‌هێنا هه‌موو كه‌رته‌كانى ته‌ندروستى تووشی دارِمان بوونه‌وه.
پاشان د. جه‌مال به‌رێوه‌به‌رى گشتى دیوانى ته‌ندروستى هه‌رێم وته‌یه‌كى پێكه‌ش كرد‌و تیایدا رایگه‌یاند كه كردنه‌وه‌ى ئه‌و وۆركشۆپه ئاماژه‌یه‌كى گرنگه بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم و ناوه‌ندى.
دواى ئه‌ویش ده‌ستكه‌وته‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عیراق خرانه روو، له رۆژانى داهاتووش به‌مه‌به‌ستى بهردوامبوونى وۆكشۆپهكهش به‌شداران دابه‌شی سه‌ر چه‌ند گروپێك ده‌كرێن به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ى سیاسه‌تى ئابورى ته‌ندروستى، هه‌ر گروپێكى ته‌ندروستیش چالاكییه‌كانى فه‌رمانگه ته‌ندروستییه‌كه‌ى خۆی ده‌خاته روو.
له كوَتایی وه‌ك شوَپهكهشدا له جوارجێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا راسپارده و پێشنیاره‌كان بوَ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رز ده‌كرێته‌وه تاكو بكرێته بنه‌مایه‌ك بوَ باشتر به‌كارهێنانی داهاتی عیراقی له سێكته‌ری ته‌ندروستیدا.
