هاشمی دەچێتە عەمرە

هاشمی دەچێتە عەمرە
تارق هاشمی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق لە وڵاتی سعودیایە و ئەمڕۆ دەچێتە عەمرە.

بە گوێرەی بەیاننامەیەکی شەوی رابردووی نووسینگەی تارق هاشمی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق، تارق هاشمی، دوێنێ گەیشتۆتە سعودیە و دوای گەیشتنی ئێوارەی دوێنێ لەگەڵ سعود فەیسەڵ، وەزیری دەرەوەی سعودیە کۆبۆوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا تێڕوانینی خۆیان لە بارەی رەوشی ناوخۆی عێراق و ناوچەکە تاوتوێکردووە.

بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە \"کە هاشمی ئەمڕۆ دەچێتە شاری مەککەی پیرۆز بۆ ئەنجامدانی عەمرە\"".

دوێنێ تارق هاشمی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق دوای سەردانێکی چوار رۆژە، وڵاتی قەتەری بەجێهێشت.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی قەتەر، لە بەیاننامەیەکدا قەتەر رایگەیاند کە تارق هاشمی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق \""دوای سەردانە فەرمیەکەی کە چەند رۆژێکی خایاند، دۆحەی پایتەختی وڵاتی قەتەری بەجێهێشتووە\"".

\""لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دۆحە، تارق هاشمی لەلایەن شێخ حەمەد بن ناسر بن جاسم ئالسانی میری قەتەر بەڕێخراوە\""، بەڵام ئاژانسە ئاماژەی بەوەنەکردبوو، کە هاشمی رووی کردۆتە چ وڵاتێک.

سێشەمە قەتەر بە شێوەیەکی فەرمی داوای حکومەتی عێراقی لە بارەی رادەستکردنەوەی تارق هاشمی رەتکردەوە و بە پێچەوانەی \""نەریتی دبلۆماسی\"" وەسفکرد و راشیگەیاند \""هاشمی تا ئێستا بەرپرسە و پارێزبەندی دبلۆماسی هەیە و هیچ بڕیارێکی قەزائی لە بارەیەوە دەرنەچووە\"" و داوای لە عێراقیش کرد لە \""هەڵوێستەکەی تێبگات\"".

رۆژی 1ی نیسان لە سەر داوەتی فەرمی میری قەتەر، تارق هاشمی هەرێمی کوردستانی بەجێهێشتوو و سەردانی قەتەری کرد و بڕیارە هاشمی سەردانی ژمارەیەک وڵاتی دیکە بکات و پێش ئەوە بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان ئەمە وەک نووسینگەی فەرمی هاشمی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بۆ کردووە."
Top