كۆنگره‌ی نیشتیمانی پێنجشه‌ممه ده‌به‌سترێت
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له نووسینكه‌ی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق (نه‌سیر ئه‌لعانی)ـیه‌وه ده‌رچووه و وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی \"هه‌ولێر\"" نێردراوه جه‌خت كراوه‌ته‌وه كه سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان به په‌رۆشن بۆ ئه‌وه‌ی كۆنگره‌ی نیشتیمانی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارگرژیی و كێشه‌كان به‌ڕێوه بچێت.
جێگه‌ی باسه پاش هه‌ڵكشانی ناكۆكییه سیاسییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لیستی ئه‌لعیراقیه و ده‌وڵه‌تی یاسا، كه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق كردووه، له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆككۆمار (جه‌لال تاڵه‌بانی) بڕیاره كۆنگره‌یه‌كی نیشتیمانی بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناكۆكییانه ببه‌ستێرێت، به‌ڵام هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری عێراقی به ڕۆژنامه‌ی \""ئه‌لحه‌یات\""ـیان ڕاگه‌یاندووه كه كێشه‌كان له‌وه گه‌وره‌ترن له كۆنگره‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌دا یه‌كلایی بكرێنه‌وه"
