سه‌رۆك تاڵه‌بانی: عیراق سوره له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی
ئه‌و دووپاتكردنه‌وه‌یه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال رۆژی 27-3 له‌میانی وه‌رگرتنی نامه‌ی متمانه‌ی كاركردنی هه‌ر یه‌ك له باڵیۆزانی نوێی فه‌له‌ستین و كۆماری كۆریای باشور و سه‌ڵته‌نه‌تی عومان و شانیشنی عه‌ره‌بستانی سعودی بوو، كه له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو و هه‌ر یه‌ك له نه‌سیر ئه‌لعانی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و له‌بید عه‌باوی بریكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه ئاماده‌یبوون.
سه‌رۆك تاڵه‌بانی له مه‌راسیمی وه‌رگرتنی نامه‌ی متمانه‌ی كاركردنی باڵیۆزی نوێی فه‌له‌ستین له عیراق (ده‌لیل میخایل قه‌سوس) رایگه‌یاند گه‌لی عیراق كه به‌رده‌وام هاوشانی براكانی تری له مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌كان، به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستینی، تائێستاش به‌هه‌مان شێوه كارده‌كات بۆئه‌وه‌ی رۆڵی گرنگ ببینێت له پشتیوانیكردنی خه‌باتی گه‌لی فه‌له‌ستینی بۆئه‌وه‌ی ئامانج و مافه نیشتمانییه‌كانی به‌دیبیێنێت.
باڵیۆزیش سڵاوی مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی گه‌یانده سه‌رۆك مام جه‌لال.
له‌میانه‌ی پێشوازیكردن و وه‌رگرتنی نامه‌ی متمانه‌ی باڵیۆزی نوێی كۆماری كۆریای باشور (كیم هوین میونغ) یش سه‌رۆك كۆمار به‌بایه‌خه‌وه باسی له به‌شداری كۆریای باشور‌و هه‌ماهه‌نگییه‌گانی كرد له بنیادنانی عیراق، باڵیۆزیش سوربوونی وڵاته‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه بۆ به‌رده‌وامیدان به هاریكاریكردن و پشتیوانیكردنی عیراق.
هاوكات سه‌رۆك تاڵه‌بانی له‌میانه‌ی پێشوازیكردن و وه‌رگرتنی نامه‌ی متمانه‌ی باڵیۆزی نوێی سوڵتان نشینی عوممان (موسلم بن نه‌جیب بن زاید) سڵاوی خۆی گه‌یانده خاوه‌ن شكۆ سوڵتان قابوس و له‌وباره‌یه‌وه باڵیۆز باسی له‌و په‌یوه‌ندییانه كرد كه عوممان و عیراق به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێت، سه‌رۆك مام جه‌لال سوربونی عیراقی دوپاتكرده‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌ڵته‌نه‌تی عومماندا.
سه‌رۆك مام جه‌لال له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له فه‌هد بن عه‌بد موحسن ئه‌لزه‌ید باڵیۆزی شانشنینی عه‌ره‌بی سعودیه‌شدا رایگه‌یاند كه عیراق به په‌رۆشه بۆ دامه‌زراندن و گه‌شه‌پێدانی باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ شانیشنی سعودیدا به‌وجۆره‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵات و گه‌لی برا له خۆبگرێت.
سه‌رۆك كۆمار داوای سه‌ركه‌وتنی بۆ باڵیۆزی نوێی عه‌ره‌بستانی سعودی كرد‌و ئاماده‌یی خۆشی نیشاندا بۆ پشتیوانیكردنی ته‌واو له‌پێناو به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا و گه‌شه‌پێدانی، باڵیۆزی نوێی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ش سوپاسی پێشوازیكردنه‌كه‌ی كرد‌و ستایشی رۆڵی سه‌رۆك تاڵه‌بانی كرد‌و له‌هه‌موو بواره‌كانیشدا ئاره‌زووی وڵاته‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا له بواره‌كانی سیاسی و ئابوری و ئاسته‌كانی تری په‌یوه‌ندی.
