كۆنگره‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی وڵاتانی عه‌ره‌بی له به‌غدا كۆتایی هات
خێروڵا حه‌سه‌ن ئه‌مرِۆ راگه‌یاند \"دوای 5 سه‌عات به‌رده‌وام بوون، كه‌مێك به‌ر له ئێسته كۆنگره‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی وڵاتانی عه‌ره‌بی به ده‌ركردنی چه‌ند برِیارێك له چه‌ند بوارێكدا كۆتایی پێ هات\"".
روونیشیكرده‌وه \""دوای گفتوگۆكردن برِیاردرا وڵاتانی عه‌ره‌بی په‌ره به بواری گه‌شته‌وه‌ری و ئاسایشی خۆراك و هاوكاری كردن له ئه‌گه‌ری روودانی كاره‌ساته سروشتییه‌كان له نێوانیاندا بده‌ن، به جۆرێك هاوكاری و ئاهه‌نگی له نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌و بوارانه‌دا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌ی پێ بدرێ كه له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی عه‌ره‌بیدا بێ\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" 2 برِیاریش له كۆنگره ده‌رچوو كه تایبه‌ت بوون به جێبه‌جێ كردنی ئه‌و برِیارانه‌ی له كۆنگره‌ی پێشوودا برِیاری له سه‌ر درا بوو بۆ جێبه‌جێ كردنی، هاوكات برِیاریش درا كه ئاهه‌نگی زیاتر له نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی بێته ئاراوه له بواری په‌ره‌پێدانی مافه‌كانی منداڵان، له‌مرِۆوه عێراق سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كا تا ئه‌و ساته‌ی عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی بكا كه ماوه‌ی له كۆنگره‌ی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی كه برِیار وایه پێنجشه‌مه بێته ئه‌ندامان برِیاری له سه‌ر بدرێ."
