(عه‌للاوی)ـیش به‌شداری لووتكه‌ی عه‌ره‌بی ناكات
(خه‌دیجه وائیلی) گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ویفاقی نیشتیمانی كه سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقیه (ئه‌یاد عه‌للاوی) سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ئاشكرای كرد كه (عه‌للاوی) یادداشتێك ئاڕاسته‌ی لووتكه‌كه ده‌كات، به‌ڵام به‌شداری تێدا ناكات.
له‌باره‌ی هۆكاری به‌شدارینه‌كردنی (عه‌للاوی)ـیشه‌وه (وائیلی) ئاشكرای كردووه كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (نووری مالیكی) سه‌رۆكایه‌تی شاندی عێراق ده‌كات كه بڕیاره له 70 كه‌سایه‌تی عێراقیی پێك بێت، ئه‌وا (عه‌للاوی) بڕیاری داوه كه به‌شداری له لووتكه‌كه‌دا نه‌كات.
جێگه‌ی باسه وا بڕیاره لووتكه‌ی عه‌ره‌بی له ڕۆژانی چوارشه‌ممه و 5ـشه‌ممه‌دا بۆ یه‌كه‌مین جار له‌پاش ئازادكردنی عێراقه‌وه، له به‌غدا ببه‌ستێرێت.
