كوتله‌ی ئه‌حرار گه‌لی عێراق له مه‌ترسییه‌كانی تاكڕه‌ویی مالكی ئاگادار ده‌كاته‌وه
جه‌واد حه‌سناوی ئه‌ندامی كوتله‌ی ئه‌حرار رایگه‌یاند كه ئێمه له خولی پێشوو هه‌ستمان به‌م كێشه‌یه كرد و ئێستاش كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی به‌هه‌مان شێوه نیگه‌رانن و هه‌ست به‌م گرفته ده‌كه‌ن .
حه‌سناوی روونیكرده‌وه كه سیاسه‌تی تاكه كه‌سی ولات به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی خراپ ده‌بات، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی روویدا له عێراق له ساڵی دووهه‌زارو سێ هه‌ر به‌هۆی ئه‌م سیاسه‌ته‌وه بوو . ئێمه له سیسته‌مێكی دیموكراتی زیاتر پێویستیمان به گوێگرتن له یه‌كتری هه‌یه له وه‌رگرتنی بریاره‌كان ، هه‌روه‌ها ئه‌م تاكڕه‌وییه بۆته هۆی هه‌ره‌سهێنانی ئه‌ركی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و دیارده‌ی یبَكاری له نێو گه‌نجان و بلاوبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی .
حه‌سناوی رایگه‌یاند كه پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پرۆژه یاسایه‌ك دربكات كه سه‌رۆكی حكومه‌ت نه‌توانێت زیاتر له دوو خول خۆی كاندید بكاته‌وه چونكه به‌پێی زانیارییه‌كان مالكی له هه‌وڵ دایه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خولی سێیه‌میش خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت كاندید بكاته‌وه .
