سه‌رۆك كۆماری عێراق بڕیاریدا 5ى نیسانى 2012 كۆبوونه‌وه‌ى نیشتمانیى به‌ڕێوه بچێت
دواى بیر‌و ڕا ئاڵ‌وگۆڕكردن و راوێژ كردنى چڕ‌و پڕ‌و هه‌مه لایه‌نه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى سه‌رۆك وه‌زیر نورى مالكی و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئوسامه نوجێفى و سه‌ركرده و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان ، به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ بڕیاری دا رۆژى پێنج شه‌ممه 5ی نیسانى ساڵى 2012 ،كۆبوونه‌وه‌ى نیشتمانیى ببه‌سترێت ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواى كرد له كۆمیته‌ى ئاماده‌كاریى راسپێردراو بۆ ئاماده‌كردنى كۆبوونه‌وه‌ى نیشتمانیى ،په‌له بكات له ته‌واو كردنى كاره‌كانى و به‌رنامه‌ى كارى كۆبونه‌وه‌كه ئاماده بكات به‌ر له واده‌ى دیاریكراو.
سه‌رۆك تاڵه‌بانى هیواداره هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان بگاته ئه‌نجامێكى گشتگیر و باش، ویست و خواستى گه‌لى عێراق به‌دێ بهێنێت و په‌ره‌پێدانى ته‌بایى نیشتمانیى و كارى هاوبه‌شیى زامن بكات له پێناوى چه‌سپاندنى ئۆقره‌یى و و ته‌واوكردنى بنیاتنانى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاریى و به‌دیهێنانى گه‌شه‌سه‌ندن و په‌ره‌پێدان . نوسینگه‌ى سه‌رۆك كۆمار
Ktv
