ئه‌میندارى گشتى كۆمكارى عه‌ره‌بی گه‌یشته به‌غدا
له‌كاتێكدا له دام و ده‌زگاكانى عێراقدا پشووى فه‌رمیه و رێوشوێنێكى ئه‌منی زۆر توندیش له‌شارى به‌غدا بۆ پێشوازیكردن له شاندى وڵاتانى به‌شدار له لوتكه‌ى عه‌ره‌بیدا گیراوه‌ته‌به‌ر، ئه‌مڕۆ نه‌بیل عه‌ره‌بی ئه‌میندارى گشتى كۆمكارى عه‌ره‌بی به یاوه‌رى شاندێكى باڵا كه له ئه‌حمه‌د بن عه‌لى جێگرى و ده باڵیۆز و چه‌ندین شاره‌زا پێكهاتوون گه‌یشتنه شارى به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌كاریه‌كان بۆ به‌ستنى لوتكه‌ى عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق تاوتوێ بكه‌ن، كه بڕیاره رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى داهاتوو ده‌ست پێ بكات و هه‌روه‌ها ئاماده‌كاریش بۆ كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زیرانى ده‌ره‌وه و دارایی و ئابوورى وڵاتانى عه‌ره‌بیش بكه‌ن.
بڕیایشه نه‌بیل عه‌ره‌بی بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى كارنامه‌ى به‌ستنى لوتكه‌كه، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمار و نورى مالكى سه‌رۆك وه‌زیران و هۆشیارى زێبارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراقیش كۆببێته‌وه، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى كه پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو نوێنه‌رانى وڵاتانى ئه‌ندام له كۆمكارى عه‌ره‌بی كارنامه‌ى به‌ستنى ئه‌و لوتهكهیان ته‌واو كرد كه له ده خاڵ پێكهاتووه و خاڵه‌كانیش بریتین له:
یه‌كه‌م راپۆرتى ئه‌میندارى گشتى له‌باره‌ى كاره هاوبه‌شه‌كانى عه‌ره‌بى و دوومهم گه‌شه‌پێدانى كۆمكارى عه‌ره‌بی له چوارچێوه‌ى ئه‌و راپۆرته‌ى كه له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كى بێلاینهوه به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمه‌وه ئاماده‌كراوه.
هه‌روه‌ها خاڵى سێیه‌میش بریتیه له كێشه‌ى فه‌ڵه‌ستین و ململانێى عه‌ره‌بی و ئیسرائیلى و پێشكه‌وتنى ئه‌و دۆسیه و هه‌ر له‌وخاڵه‌دا كێشه‌ى داگیركردنى جۆلانى عه‌ره‌بی و پاڵپشتى كردن له لوبنان داندراوه.
له خاڵى چواره‌میشدا پێشهاته‌كانى بارودۆخى سوریا و یه‌مه‌ن و چۆنیه‌تى به‌شداریكردنى وڵاتانى عه‌ره‌بی بۆ گه‌شه‌پێدان و به‌هێزكردنى ئه‌و دۆسیه دێت.
له خاڵى شه‌شه‌میشدا باس له خالى بوونى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌رست له چه‌كى كۆمه‌ڵ كوژی و له‌سه‌روى هه‌مووشیانه‌وه چه‌كى ئه‌تۆمى دێت.
له خاڵى حه‌وته‌میشدا تیرۆرى نێوده‌وڵه‌تى و رێگاكانى بنبڕ‌كردنى داندراوه. هه‌روه‌ها له خاڵى هه‌شته‌میش دانانى سیسته‌مێكى بنه‌ره‌تیه بۆ دامه‌زراندنى په‌رله‌مانێكى عه‌ره‌بی به‌رده‌وام و له خاڵى نۆیه‌میش ئه‌و پرۆژه بڕیارانه داندراوه كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ ئاماده‌كردنى ئه‌و لوتكه دارێژراون و له‌خاڵى ده‌یه‌م و كۆتایشدا بڕیار له‌سه‌ر به‌ستنى لوتكه‌ى داهاتووى عه‌ره‌بی ده‌درێت كه له چ وڵاتێك ببه‌سترێت.
له‌باره‌ى به‌شداریكردنى سه‌رۆكى وڵاتانى عه‌ره‌بیشه‌وه، دوێنێ عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر سه‌رۆكى سودان له په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانى هاوتا عێراقیهكهى، وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكى وڵاتانى عه‌ره‌بی ئاماده‌یی خۆى نیشاندا بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى لوتكه‌ى عه‌ره‌بی له‌شارى به‌غدادا بكات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه به‌شیر به‌تاوانى كۆمه‌ڵ كوژیه‌وه له‌لایه‌ن داداگانى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه سزاى ده‌ستگیركردنى بۆ ده‌ركراوه و پۆلیسى نێوده‌وڵه‌تیش (ئینته‌رپولیش) به‌دواى بهشیرهوهیه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستگیرى بكات.
له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنى كاره‌كانى ئه‌و لوتكهیهش، بڕیاره رۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتوو وه‌زیرانى دارایی و ئابوورى وڵاتانى عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تى خێروڵلا بابه‌كر وه‌زیرى بازرگانى عێراق له شارى به‌غدا كۆببنه‌وه و رۆژى چوارشه‌ممه‌ش وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تى وشیار زێبارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كۆببنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى بڕیار له‌سه‌ر دواین پرۆژه‌ى كارنامه‌ى لوتكه‌ى عه‌ره‌بی بده‌ن، كه حكومه‌ته‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌بی هه‌فته‌ى رابردوو كۆپیه‌كى ئه‌و كارنامه‌یان پێدراوه و له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه عێراق دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویسته له‌و كارنامه‌یه‌دا ئیدانه‌ى كاره تیرۆرستیه‌كان بكرێت و وڵاتانى عه‌ربیش له‌سه‌ر بنبڕ‌كردنى تیرۆر رێك بكه‌ون.
رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى داهاتووش كه رۆژى ده‌ست پێكردنى لوتكه‌ى عه‌ره‌بیه له شارى به‌غدا، جگه له شاندى وڵاتانى عه‌ره‌بی بڕیاره له‌و رۆژه‌دا 70 كه‌سایه‌تى عه‌ره‌بی و بیانیش به‌شدارى ده‌ستپێكردنى لوتكه‌كه بكه‌ن، كه له‌و رۆژه‌دا هه‌ر وڵاتێكى عه‌ره‌بی به حه‌وت ئه‌ندام به‌شدار ده‌بێت و به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى عێراقیش سه‌رۆكایه‌تى به‌ستنى لوتكه‌كه ده‌كات و نورى مالكیش سه‌رۆكایه‌تى شاندى عێراق له‌و لوتكه‌یه‌دا ده‌كات، بڕیاریشه هه‌ر له‌و رۆژه‌دا به‌یاننامه‌ى لوتكه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانیه‌وه بخوێندرێته‌وه، كه له‌و رێككه‌وتنانه پێكدێت كه له‌لایه‌ن وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى و ئابوورى وڵاتانى عه‌ره‌بیه‌وه بڕیارى له‌سه‌ر دراوه و به‌رز كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى وڵاته‌كانیان په‌سندى بكه‌ن.
له‌باره‌ى یه‌كخستنى گووتارى عێراقیش، دوای ئه‌وه‌ی وابریاربوو كه ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی عێراق كۆببنه‌وه، به‌ڵام ئاژانسی هه‌واڵیه‌كانى ئینا بڵاویكرده‌وه كه كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و وه‌زیران و په‌رله‌مانى عێراق بۆ رۆژی سیشهممهى داهاتوو دواخراوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دوێنێ به‌ڕیز جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى عێراق له شارى به‌غدا له‌گه‌ڵ جیمس جێڤرى باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق كۆبۆوه و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆك تاڵه‌بانى باسى له ئاماده‌كاریه‌كان بۆ پێشوازیكردن له لوتكه‌ى عه‌ره‌بی له شارى به‌غدا كرد و جیمس جێڤریش رایگه‌یاند كه به‌ستنى ئه‌و لوتكه‌یه له‌شارى به‌غدا له‌لایه‌ن وڵاتانى جیهان و هه‌رێمیه‌وه گرنگیه‌كى زۆرى پێده‌درێت و هیواشى خواست كه سه‌ركرده‌كانى عێراق له به‌ستنى ئه‌و لوتكه‌یه‌دا سه‌ركه‌وتوو بن.
شایه‌نى باسه عێراق پێشتر له ساڵه‌كانى 1978 و 1990، پێشَوازى له لوتكه‌ى عه‌ره‌بی كردوه و له لوتكه‌ى ساڵى 1990یشدا كێشه‌یه‌كى گه‌وره له‌نێوان عێراق و كوێت و ئیمارات دروست بوو، كه دواتر رژێمى به‌عس كوێتى داگیركرد و جه‌نگى كه‌نداوى به‌دواى خۆیدا هێنا.
