بڕیارە ئەمڕۆ نەبیل عەرەبی و ئەحمەد بن حللی سەردانی بەغدا بكەن
بن حللی دوێنێ شەموو لە قاهیرە بە رۆژنامەوانانی راگەیاند، سبەی (ئەمڕۆ یەكشەم) شاندێكی باڵای عەرەبی دەگاتە بەغدا بۆ تاوتوێكردنی ئامادەسازییەكانی سازكردنی لووتكەی عەرەبی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و ئاماژەی كرد، لەگەڵ نەبیل عەرەبی ئەمینداری گشتیی سەرۆكایەتیی شاندی لووتكەی عەرەبی بۆ بەغدا دەكەین كە لە 10 باڵوێز پێك هاتووە.
بن حللی زیاتر گوتی، شاندەكە ئامادەسازییەكانی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە و ئابووریی عەرەب لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ساز دەكا.
ئاماژەی دا بەوەی كە هەر لە سەردانەكەدا چاویان بە جەلال تاڵەبانی سەركۆمار و نووری مالیكی سەرۆك وەزیران و هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عێراق دەكەوێ.
پێشبینی دەكرێ لە لووتكەی عەرەبی لە بەغدا كە بڕیارە لە 29ی ئەم مانگە ساز بكرێ، دۆخی سووریا و گۆڕینی هەیكەلی كۆوەندی عەرەبی و چەندان كێشەی تری ناوچەكە بێنە باسكردن.
