ئەمڕۆ تاله‌بانی و مالكی و نوجێفی كۆده‌بنه‌وه
محه‌مه‌د خالدی گوتی كه جه‌لال تاله‌بانی به رێگه‌ی ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران و ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن كه رۆژی یه‌كشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی عێراق به‌ڕێوه بچێت.
خالدی گوتی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێ به گرێدانی كۆبوونه‌وه‌ی كۆنگره‌ی نیشتمانی كه ئه‌ویش هاوكاته له‌گه‌ڵ سازكردنی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی له به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موولایه‌نێك بتوانێت له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمكار به هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوو كار بكه‌ن.
