مشعان جبوری لەلایەن دادگای عێراق و ئینتەرپولەوە چووە ریزی تیرۆریستانەوە
وته‌بێژ به‌ناوی حكومه‌ت عه‌لی ده‌باغ به سۆمه‌ریه نیوزی راگه‌یاند: جبوری كه خۆی به‌بێ تاوان له‌قه‌ڵه‌م داوه, پێده‌چێت بێتاوانیه‌كه‌ی دروستكراوبێت, چونكه به‌چه‌ند كێشه‌ی جیاجیا تۆمه‌تباره, پێویسته له‌سه‌ر ئه‌م تۆمه‌تانه رووبه‌رووی دادگا بێته‌وه.
وتیشی: جبوری كه‌سێكه هه‌موو توانا دارایی و راگه‌یاندنه‌كه‌ی بۆ هاندانی تیرۆر به‌كاردێنێت, ئه‌م بابه‌ته‌ش تایبه‌ته به دادگا هه‌ر ئه‌ویش یه‌كلایی ده‌كاته‌وه, قسه‌كانی جبوریش له‌مباره‌یه‌وه هیچ نرخێكی نییه.
دوێنێ ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مشعان جبوری رایگه‌یاند: دادگای عێراق سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خرابووه پاڵم پوچه‌ڵی كرده‌وه, وتیشی: له‌سه‌ره‌تایی مانگی نیسانی داهاتوو دوای كۆتایی كاره‌كانی لووتكه‌ی عه‌ره‌بی, هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی خانووه‌كه‌ی بۆ گه‌ڕایه‌وه كه له‌لایه‌ن وه‌زیری پێشووی ناوخۆ جه‌واد پۆلانی ده‌ستی به‌سه‌رداگیرابوو بۆ به‌غدا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
مشعان جبوری له ساڵی 2007 له خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق به‌هۆی كه‌ناڵی زه‌ورا كه خۆی دایمه‌زراندبوو و دیمه‌نه‌كانی هێرشكردنی گروپه چه‌كداره‌كانی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكی و عێراقی و ستایشی سه‌رۆكی رووخاوی عێراق سه‌دام حوسێنی تێدا بڵاوده‌كرده‌وه, نوێنه‌رایه‌تی لێسه‌نرایه‌وه, هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا عێراقی به‌جێهێشت.
دادگای عێراق به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ئیداری 15 ساڵ زیندانی بۆ بڕیه‌وه كه ده‌ستی به‌سه‌ر داهاتی ته‌رخانكراو بۆ خواردنی فه‌وجه‌كانی پاراستنی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان له نێوان ساڵه‌كانی 2004 و 2005 گرتبوو, كۆمپانیایه‌كی وه‌همیشی بۆ خۆراك دروستكردبوو.
