عێراق: دابینكردنی 300 ملیار دینار بۆ پاڵپشتیكردنی چالاكی كشتوكاڵی بۆ 2012
غازی عەبودی بریكاری كارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی كشتوكاڵ بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، وەزارەتی كشوكاڵ بڕی 300 ملیار دینار، جگە لە دانی قەرز، بۆ جووتیار و خاوەن كێڵگەكان دابین دەكا، لەوانە بەروبوومەكانی نەوت، پەین و توێژینەوەی زانستی، هەروەها پاڵپشتیكردن بە سامانی ئاژەڵ كە هەموو پارێزگەكانی عێراق دەگرێتەوە، جگە لە پارێزگەكانی هەرێمی كوردستان.
عەبودی گوتی، وەزارەت پلانی گەورەی داناوە بۆ پاڵپشتیكردنی جووتیاران و خاوەن كێڵگەكان كە ئەوانەی قەرزی كشتوكاڵ نایانگرێتەوە، بۆ ئەوەی پەرە بە بەروبوومی كشوكاڵی بدەن.
زیاتر گوتی، وەزارەتی كشتوكاڵ لە ماوەی ساڵی 2012دا، 500 ملیار دینار خەرج دەكا بۆ قەرزی كشتوكاڵ، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژە ستراتیجییەكان كە پاڵپشتی بەروبوومی كشتوكاڵی ناوەكی دەكا.
ئاشكرای كرد، دەستەی وەبەرهێنان لە پلامی پاریدا، زیاتر لە 900 ملیار دیناری عێراقی بۆ جێبەجێكردنی 29 پڕۆژەی وەبەرهێنان دابین كرد، كە رێژەی سەركەوتنەكەی 41% بوو.
هەروەها گوتی، ژمارەی پڕۆژەی وەبەرهێنان لە چوارچێوەی پلانی كشتوكاڵ 19 پڕۆژەیە، رێژەی سەركەوتنی گەیشتە 65% كە بە بڕی 37 ملیار دینار جێبەجێ كراوە.
عێراق لە هەوڵی ئەوەدایە تا ساڵی 2018دا، تەنیا پشت بە بەروبوومی ناوەخۆ ببەستێ.
