بەڕێوەبەری بنكەیەكی تەندروستیی سامەڕا لە هێرشێكی چەكداراندا هاتە كوشتن

بەڕێوەبەری بنكەیەكی تەندروستیی سامەڕا لە هێرشێكی چەكداراندا هاتە كوشتن
سەرچاوەیەكی پۆلیس لە پارێزگەی سەڵاحەدین رای گەیاند، بەڕێوەبەری چاودێریی تەندروستیی شارۆكەی سامەڕا /120 كم باكوری بەغدا/ لە هێرشێكی چەكداراندا لە باشووری شاری تكریت هاتە كوشتن.

سەرچاوەكە بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە گەڕەكی سكەی باشووری تكریت، لە كاتی هاتنەدەرەوەی لە ماڵەوە، چەند چەكدارێكی نەناس هێرشیان كردە سەر ئۆتۆمبێلی رەشید سامەڕایی بەڕێوەبەری چاودێریی تەندروستیی سامەڕا و كوشتیان.

سەرچاوەكە وردەكاریی زیاتری نەدا، تەنیا گوتی، تەرمی كوژراوەكە رەوانەی پزیشكیی دادوەری كرا، هاوكات هێزە تەناهییەكان گەمارۆی شوێنی رووداوەكەیان دا و لێكۆڵینەوە دەستی پێ كردووە.
Top