تاڵەبانى شوێن و وادەى كۆبوونەوەى كۆنگرەی نیشتمانى دیارى دەكا

تاڵەبانى شوێن و وادەى كۆبوونەوەى كۆنگرەی نیشتمانى دیارى دەكا
ئەمڕۆ سێشەم ئەندامێكی لێژنەى ئامادەكاریی كۆنگرەی نیبشتمانى راى گەیاند، لە كۆبوونەوەكەى دوێنێدا لایەنەكان رێككەوتن لەسەر شێوەى خشتەى كاری كۆنگرەی نیشتمانى و دانانى لێژنەیەك بۆ دیاریكردنى بڕگەى كاری كۆبوونەوەكە، بەو مەرجەى سەركۆمار وادە و شوێنی كۆبوونەوەكە دیاری بكا.

بەها ئەعرەجى لە رەوتى سەدر بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، كۆبوونەوەى لێژنەى ئامادەكاریی هێڵە گشتییەكانى خشتەى كارى كۆنگرەی نیشتمانى داڕشت و ئەو كارنامەیە چەند بڕگەیەك لە خۆە دەگرێ، هەروەها لێژنەیەكی بچووك پێك هات بۆ ئەوەى وردەكاریی كارنامەكە ئامادە بكرێ تا پێشكێشی سەركۆمار بكرێ.

ئەعرەجى گوتى، وادەى كۆبوونەوەى شەشەمی لێژنەكە چوارشەمی داهاتوو دەبێ و تاڵەبانى وەك چاودێریی ئەو كۆنگرەیە وادە و شوێنەكەى دیاری دەكا.

لەبارەى وەڵامى پرسیارێك ئاخۆ هەردوو پرسی تاریق هاشمی جێگری سەركۆمار و ساڵح موتڵەگ جێگری سەرۆك وەزیران لە كۆنگرەكە باس دەكرێ خالید ئەسەدی بۆ (ئاكانیوز) گوتى، وردەكاریی لەو كۆنگریەدا باسش ناكرێ و ئاراستەكان جیاوازە و هەموو لایەك بەخەمەوەن كە دەبێ پرسەكانى وڵات بەپێی دەستوور چارەسەر بكرێ.
Top