دەوڵەتى یاسا: بانگهێشتكردنى وەزیرى خوێندنى باڵا بەنیشانەكردنى سیاسییە
ئەحمەد حەبیب بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند \""لە سەردەمى عەلى ئەدیبدا وەزارەتى خوێندنى باڵا باشترین چالاكى هەبووە\"" و رەتى كردەوە وەزیرى لیستەكەى لە روانگەى مەزەبییەوە مامەڵە بكا.
هەروەها گوتى ئامانج لەو بانگەشەیە، بەنیشانەكردنى سیاسی و دانانى لەمپەرە لەبەردەم كارەكانى وەزارەتدا.
حەبیب گوتى \""زۆر لە پەرلەمانتاران ئەگەر وەزیرێك بەدەم داواكەیانەوە نەچێ، پەنا بۆ دروستكردنى كێشە دەبەن\"".
لاى خۆیەوە حەیدەر مولا گۆتیارى عێراقییە بە (ئاكانیوز)ى راگەیاند \""چەندان بەڵگە و رووداومان لەبەردەستە ئاماژەن بە روودانى چەندان پێشێلكارى لە وەزارەتى خوێندنى باڵا، ئەمە جگە لە بەسیاسیكردنى زانكۆكان و پێشێلكردنى بڕیارەكانى ئەنجوومەنى وەزیران\"" و جەختى كرد \""دەبێ زانكۆ ناوەندى زانست بێ، نەك سەكۆى بەرزكردنەوەى دروشمى سەر بە ئایدیۆلۆجیاى وەزیر\"".
دوێنێ مولا راى گەیاند، بە ئیمزاى 80 پەرلەمانتار، داوانامەیەكى ئاراستەى سەرۆكایەتیى پەرلەمان كردووە بۆ دیاریكردنى وادەیەك بۆ بانگهێشتى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ پەرلەمان."
