ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌غدا 10 شه‌هیدو برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه‌

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌غدا 10 شه‌هیدو برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه‌
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌و له‌ به‌غدای پایته‌ختی عیراق، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی شه‌هیدو بریندار ده‌بن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ به‌غدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 7-3 ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا له‌نزیك پیشانگای نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ته‌قییه‌وه‌، به‌پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان 3 كه‌س شه‌هید بوون و 7 كه‌سی تریش برینداربوون.
Top