بۆ دیاریكردنی پارێزگاری نوێ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی خۆی ده‌ستپێكرد
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كۆبوونه‌وه‌كه به PUKmedia ی راگه‌یاند: له ئێستادا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاساییدان به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی پارێزگاری نوێی دیاله.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: سه‌ره‌تا ئه‌نجومه‌ن ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌بدولناسر مه‌هداوی پارێزگاری پێشووی دیاله تاوتوێده‌كات، دواتر به ته‌وافوقی سیاسی پارێزگاری نوێی دیاله دیاریده‌كرێت.
جێی ئاماژه‌یه هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 11 ی گه‌رمیانی كرد‌و له‌گه‌ڵ مه‌حمود سه‌نگاوی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند چه‌ند پرسێكی گرنگیی هه‌نوكه‌یی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكردو راشیگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی پارێزگاری نوێی دیاله له خانه‌قین ئه‌نجامده‌ده‌ن.
