ئەنبار .. لە هێرشێکی چەکداریدا ٢٥ کەس کوژران و ١٠ـیش بریندار بوون
ئەمرۆ دووشەممە، سەرچاوەکە ئاماژەی داوە، ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە کەسانی نەناسراو بوون کە جلی سوپای عێراقیان پۆشیبوو، توانیبوویان کۆنترۆڵی هەموو وبازگەکانی ئەو قەزایە بکەن و هێرشیان کردووەتە سەر کاروانی هێزە ئەمنیەکان کە بە ناوچەکەدا تێپەر دەبن.
سەرچاوەکە دەڵێ، ئەو چەکدارە نەناسراوانە بە چەکی رەشاش و بۆمبی دەستی هیرشەکەیان ئەنجام داوە، کە تێیدا ٢٥ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کە جێگری هێزی خێرا موقەدەم محەمەد شوفیر، نەقیب خالد حەدیسی تێدابووە. هەروەها ١٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بە گوێرەی ئەو سەرچاوەیە، هێزە ئەمنییەکان هاتوچۆیان لە ناوچەکە قەدەخە کردووە و لێکۆلینەوەش بەردەوامە.
