له 2011ـدا عێراق بایی 83 ملیار دۆلار نهوتی فرۆشتووه
لهو بارهیهوه بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق (موعتەسەم ئەكرەم) له لێدوانێكی ڕۆژنامهوانیدا ئاشكرای كردووه كه له مانگی كانوونی دووهمی ڕابردوودا زیاتر له 65 ملیۆن بهرمیل نهوت ڕهوانهی دهرهوه كراوه.
ههروهها ئهوهیشی ڕوون كردووهتهوه كه لە مانگی كانوونی دووەمی رابردوودا، 65 ملیۆن و 286 هەزار بەرمیل نەوت بە تێكڕای 2 ملیۆن و 106 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا هەناردەی بازاڕەكانی دنیا كراون\".
ئەو بریكارە ئهوهیشی ئاشكرا كردووه كه لە تێكڕای ساڵی 2011دا، 790 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە كراوە و كۆی داهاتەكەشی نێزیكەی 83 ملیار دۆلار بووە\""."
