عیراق به هیچ شێوه‌یه‌ك پشتگیری له رژێمی سوریا ناكات
فالح فه‌ییاز راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عیراق به رۆژنامه‌ی (ریاز) ی سعودی راگه‌یاند: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتگیری له رژێمی سوریا ناكه‌ین. ئێمه پشتگیری چاكسازیی ده‌كه‌ین و پێویسته سوریاییه‌كان ببنه خاوه‌نی ئازادی سیاسی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی فه‌رمانڕه‌واییان ده‌كه‌ن، ناكرێت ئێمه به هیوای ئازادی و دیموكراسی بین بۆ خۆمان و سوریاییه‌كان له‌و مافه بێبه‌ش بكه‌ین، به‌ڵام به راشكاوی ئێمه سیناریۆیه‌كمان نیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه له سوریا.
ده‌وڵه‌تانی كۆمكاری عه‌ره‌بی له تشرینی دووه‌مدا ده‌نگیاندا بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شداریكردنی سوریا له بلۆكی سه‌ر به عه‌ره‌ب به‌هۆی توندوتیژییهكهیهوه، هه‌رچه‌نده عیراق خوی لادا له سه‌پاندنی هه‌نگاوی سزادان.
فه‌یاز به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاند: هه‌مووان ئاگاداری كێشه‌كانی پێشوون له‌نێوان عیراق و سوریادا، كه به‌هۆیه‌وه كاریگه‌ری كه‌وته‌سه‌ر عیراق له‌لایه‌ن گروپه تیرۆریست و چه‌كداره‌كانه‌وه كه له سنوری سوریاوه دزه‌یان ده‌كرد.
سوریا به درێژی 600 كم سنوری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ عیراقدا هه‌یه، له‌نیوه زیاتری له‌گه‌ڵ هه‌رێمه عه‌ره‌به سونییهكهدا كه رۆژێك له رۆژان قه‌ڵای چه‌كداره یاخیبووه‌كان بوو.
ئه‌سه‌د ئه‌ندامی تایه‌فه‌ی كه‌مینه‌ی عه‌له‌ویه، كه لقێكه له موسوڵمانه شیعه‌كان، له كاتێدا زۆرینه‌ی سوریا‌و ناحه‌زه‌كانی موسوڵمانی سونه‌ن.
به‌پێچه‌وانه‌وه، عیراق زۆرینه‌یه‌كی شیعه حوكمی ده‌كات و كه‌مینه‌یه‌كی به‌رچاوی سونی هه‌یه، فه‌ییاز ده‌ڵێت: \"ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین ههڵكشانێكه به‌ره‌و شه‌ڕی ناوخۆ كه ده‌ستی به سه‌رهه‌ڵدان كردووه، ئێمه به‌ته‌واوی پشتگیری له ده‌ستپێشخه‌رییه عه‌ره‌بییه‌كه ده‌رباره‌ی سوریا ده‌كه‌ین كه وای ده‌بینێت ئه‌سه‌د ده‌ست له ده‌سه‌ڵات هه‌ڵبگرێت\"".
سه‌رچاوه/ ئاژانسی فرانس پرێس
و/ فازڵ مه‌لا ره‌حیم"
