ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی: وتوێژەكان بە بنبەست نەگەیشتوون و لەگەڵ بەناودەوڵەتیكردنی كێشەكاندا نین

ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی: وتوێژەكان بە بنبەست نەگەیشتوون و لەگەڵ بەناودەوڵەتیكردنی كێشەكاندا نین
ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق یەكێك لە پێكهاتەكانی هاوپەیمانیی نیشتمانیی ئەمڕۆ یەكشەم رای گەیاند كە وتوێژی نێوان بارستە سیاسییەكان لە چوارچێوەی لێژنەی ئامادەسازیی كۆنگرەی نیشتمانی بە بەنبەست نەگەیشتوون و ئاماژەی كرد، لەگەڵ بەناودەوڵەتیكردنی كێشەكان نین.

حەمید موعلە گۆتیاری ئەنجوومەنەكە بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، وتوێژی نێوان بارستە سیاسییەكان لە چوارچێوەی لێژنەی ئامادەسازیی كۆنگرەی نیشتمانی بە بەنبەست نەگەیشتوون و ئاماژەی كرد، هەموو لایەنەكان نووسی خۆیان پێشكێش كردووە و ئێستە لەلایەن لێژنەكەوە تاوتوێ دەكرێن.

زیاتر گوتی، ئەنجوومەنی باڵا لەگەڵ پەنابردن بۆ بەناوددەوڵەتیكردنی كێشە ناوەخۆیییەكاندا نییە و رێنوێنیی وڵاتانی تریشمان كردووە كە پێویستە كێشەكانیان لە ناوەخۆی وڵاتانیان چارەسەر بكەن.

دوێنێ شەموو عەلی شەلا گۆتیاری رەسمیی تەباییی دەوڵەتی یاسا رای گەیاند كە تەبایییەكەی دەست لە كاروباری حكوومەت وەرنادا و رەخنەشی لە ئەیاد عەلاوی سەرۆكی لیستی عێراقییە گرت بەوەی هەوڵی بەدەستهێنانی پاڵپشتیی ناودەوڵەتی بۆ لیستەكەی و خستنەڕووی كێشە سیاسییەكان لە تۆقەڵانی داهاتوو لە بەغدا دەدا.

زیاتر گوتی، لیستی عێراقییە هەوڵی راكێشانی وتاری ناودەوڵەتی لە رێگەی لێدوانەكانی دواییی ئەیاد عەلاوی سەركردەكەی دەدا كە دووپاتی دەكاتەوە لە كاتی سازنەكردنی كۆنگرەی نیشتمانیدا، كێشەی فەرامۆشكردن و كەنارخستنی لیستەكەی لە تۆقەڵانی عەرەبیدا باس دەكا.
Top