تاڵەبانى بانگهێشتننامە پێشكێشی سەرۆكى تازەى یەمەن دەكا
Jala Talabaniئەمڕۆ عەبد رەبە مەنسوور هادى سەركۆمارى تازەى یەمەن لە سەنعا پێشوزاى كرد لە ئەحمەد ناسڕ دەلی وەزیری پیشەسازى و كانزاكانى عێراقی كرد و لەو كۆبوونەوەیەدا وەزیری عێراق نامەیەكی سەركۆمارى عێراقی پێشكێشی عەبد رەبە كرد بۆ ئامادەبوون لە كۆبوونەوەى تۆقەڵانى عەرەبی كە بڕیارە مانگى داهاتوو لە بەغدا بێتە ساز كردن، ئاژانسی هەواڵی \"سەبەئی\"" یەمەنی گواستییەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا سەركۆمارى تازەى یەمەن دووپاتى كردەوە كە ئەو ئامادەى كۆبوونەوەكە دەبێ و هەروەها پێوەندییەكانى نێوان هەردوو وڵات لە بوارەكانى تەناهی و ئابووری باسی لێوە كرا و فایلی شەڕی تیرۆر پێشینەى گفتوگۆی نێوان هەردوو شاندەكە بوو. "
