گوازتنەوەی دانیشتووانی ئەشرەف بڕیارێكی ئێرانیانە بوو
لە بەیاننامەیەكیدا كە دانەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر كەوتووە، موتڵەگ دەڵێت \"ئەو چوارسەد لەو ئێانیانەی كە لە كەمپی ئەشرەف بوون، گوازرانەوە بۆ سەربازگەی (لیبرتی)، لە دۆخێكی ئینسانیی سەخت دان و دەخوازرێت كە نەتەوە یەكگرتووەكان وەك دامەزراوەیەكی بەرپرسیار ڕۆڵ ببینێت.\""
ئەو بڕوای وایە كە پرۆسەی گوازتنەوەی ئەو پەنابەرانە بەرەنجامی دەستتێوەردانی دەرەكییە، بڕیارەكە ئێرانییە نەك عێراقی.
موتڵەگ بلاڵوی كردووەتەوە كە ئەو توندوتیژییەی لەبەرانبەر ئەو پەنابەرانەی ئەشرەفدا كراوە، پێچەوانەی بڕیارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكانە؛ -\""بە هیوام كە چارەنووسیان دووبارەبوونەوەی سیناریۆكەی پارساڵ نەبیت كە هێرشیانە كرایە سەر و كوژراو و برینداری لێ كەوتەوە."
