هاوپەیمانیی نیشتیمانی، کار بۆ دواخستنی كۆنگرەی نیشتیمانی دەکات

هاوپەیمانیی نیشتیمانی، کار بۆ دواخستنی كۆنگرەی نیشتیمانی دەکات
پەرلەمانتار لە دەوڵەتی یاسا، ئیبراهیم ڕەكابی، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند كە كۆدەنگییەك لە نێو هاوپەیمانیی نیشتیمانی لەبارەی دواخستنی كۆنگرەی نیشتیمانییەوە بۆ دوای كۆبوونەوەی لوتكەی وڵاتانی عەرەب كە وەها بڕیارە لە كۆتاییی ئازاردا لە بەغدا ببەسترێت، هەیە.
لەو لێدوانەیدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر ئامادەی بوو، ڕەكابی، جەختی كردەوە كە هاوپەیمانیی نیشتیمانی و لیژنەی ئامادەكاریی كۆنگرەی نیشتیمانی، وەهای دەبینن كە هەندێ بابەت بۆ كۆنگرەكە پێویستی بە لێكۆڵینەوە هەیە، بەو واتایەی كە دەكرێت كۆنگرەی نیشتیمانی دوا بخرێت.

بە بڕوای ئەو پەرەلەمانتارەی دەوڵەتی یاسا دوا یان پێش كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی، كۆنگرە ببەسترێت یان نا، كاریگەریی بەسەر دەرەنجامەكانییەوە نابێت.

وەها بڕیارە كە پێنجەم كۆبوونەوەی لیژنەی ئامادەكاریی كۆنگرەی نیشتیمانی لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ببەسترێت؛ ئەمە لە كاتێكدایە كە دەبووایە پێنجشەممەی ڕابردوو ببەسترایە و بە هۆی دەنگدان بۆ بودجە دوا خرا.
Top