زنجیرەیەک تەقینەوە بەغدایان هەژاند
ئەم سەرلەبەیانییە، بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكەوە لە گۆڕەپانی کەهرەمانە لە کەڕادەی بەغدا، کەسێک کوژرا و ١٢ـیش بریندار بوون. هەروەها ئۆتۆمبێلێكی دیکەیش لە ناوچەی \"سەبع قسوور\"" لە کەڕادەی ناوەڕاستی پایتەخت، تەقییەوە بەڵام هێشتا زیانە گیانی و ماڵییەکانی ئاشکرا نکراون.
بە هۆی هێرشێکی چەکداریشەوە بۆ سەر خاڵێکی پشکنین لە نزیک پردی \""سەڕافییە\""ـی ناوەڕاستی بەغدا، شەش کەس کوژران و سێی دیکەیش بریندار بوون.
هەر ئەمڕؤ بە هۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێنراو و فیشەکی دەمانچەی بێدەنگەوە لە ناوچەی \""سەیدییە\""ـی باشووری بەغدا کەسێک کوژرا و ٩ـی دیکەیش بریندار بوون.
بە هۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێنراوی دیکەوە هەر لە باشووری بەغدا بەڵام ئەمەیان لە ناوچەی \""ئەبو دەشیر\"" دوو کەس کوژران و ١٠ـیش بریندار بوون.
بە گوتەی پۆلیسی بەغدا تەقینەوەكەی ئەمڕۆ سەرلربەیانی بە هۆی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە بووە لە كەڕەكی كەڕادەی ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت، كە زۆرینەی شیعەمەزهەبن.
پۆلیسی عێراق ڕایگەیاندووە كە كە تا دێت ژمارەی قوربانیان زیاتر دەبن."
