كورد پێشوازی لە كردنەوەی باڵیۆزگەی سعوودیە لە عێراق دەكا

كورد پێشوازی لە كردنەوەی باڵیۆزگەی سعوودیە لە عێراق دەكا
گۆتیاری رەسیمی لیستی هاوپەیمانیی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پێشوازى لە بڕیارى عەرەبستانى سعوودى بە كردنەوەى باڵوێزگەى وڵاتەكەى لە بەعدا كرد و بە هەنگاوێكى ئەرێنى زانى بۆ ئاساییكردنەوەى پێوەندییەكانى نێوان بەغدا و ریاز.

موئەیەد تەیب ئەمڕۆ چوارشەم بە ئاژانسی كوردستان بۆدەنگوباس (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند بڕیارەكەى سعوودیە بۆ دەستنیشانكردنی باڵوێزێك لە عێراق، هەنگاوێكى ئەرێنییە، ئەگەر سعوودیە بەشداریى كۆنگرەى لوتكەى عەرەبیش لە بەغدا لە ئادار/مارسی داهاتوو بكا، ئەوا پێوەندیی نێوان سعوودیە و عێراق بەرەو باشتر دەچێ\".

دواى ئەوەى سوپاى عێراق لە ئاب/ئۆگستسى 1990دا وڵاتى كوێتى داگیر كرد، پێوەندییە دیبلۆماسییەكانى نێوان سعوودیە عێراق پچڕان، پاش 22 ساڵ دوێنێ سێشەم سعوودیە بڕیارى دا \""فەهد عەبدولموحسین\""ی باڵوێزی سعوودیە لە ئوردن بكاتە باڵوێزی سعوودیە لە عێراق، بەڵام هەر لە ئوردن نیشتەجێ دەبێ\"".

تەیب گوتى \""ئێمە وەك كورد بەگەرمی پێشوازیی ئەم هەنگاوە دەكەین و لە ڕووی دبلۆماسییەوە واتایەكی گرینگی دەبێ و بۆ دبلۆماسیەتی عێراق ساناتر دەبێ راستەوخۆ لەگەڵ سعوودیە گفتوگۆ بكا\"".

لاى خۆیەوە نوورى مالیكى سەرۆك وەزیرانى عێراقیش پێشوازى لە بڕیارەكەى سعوودیە كرد و جەختى كرد، عێراق دەیەوێ پێوەندیى باشى لەگەڵ هەموو وڵاتان هەبێ، لەوانە سعوودیە.

لەم دواییەدا پێوەندییەكانى عێراق و سعوودیە گرژی تێ كەوت كاتێ پەرلەمانتارێكى عێراقى راى گەیاند، ژمارەیەك لەو سعوودییانەى بەتۆمەتى تیرۆر لە عێراق گیراون و ریاز داواى كردووە لەبەرامبەر ئازادكردنى ئەو عێراقییانەى لە سعوودیە سزاى لەداردانیان بۆ دەرچووە ئاڵوگۆڕ بكرێن، سەر بە بنەماڵەى شاهانەن، سعوودیەیش ئەوەى رەت كردەوە."
Top