سعوودیە باڵوێزی خۆی لە عێراق دەستنیشان كرد

سعوودیە باڵوێزی خۆی لە عێراق دەستنیشان كرد
ئەمڕۆ سێشەم هۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عێراق رای گەیاند، سعوودیە باڵوێزی خۆی لە عێراق دەستنیشان كرد بەمەبەستی دروستكردنەوەی پێوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوان هەردوو وڵات كە لە دوای داگیركردنی كوێت لەلایەن سەدام حوسێن سەرۆكی لاداردراوی عێراقەوە پچڕاوە.

زێباری بە ئاژانسی (رۆیتەرز)ی راگەیاند، یەكەم جارە لە ساڵی 1990ەوە سعوودیە باڵوێزی خۆی لە عێراق دەستنیشان دەكا.

هەر ئەمڕۆ بەرپرسێكی سعوودی بە ئاژانسی (فرانس پرێس)ی راگەیاند وڵاتەكەی \"فەهد عەبدولموحسین\""ی باڵوێزی سعودیە لە ئوردنی پاڵاوتووە بۆ ئەوەی ببێتە باڵوێزی سعوودیە لە عێراق، بەڵام هەر لە ئوردن نیشتەجێ بێ\"".

ئەو بەرپرسە سعوودیە ئاماژە داوە بەوەی كە ئەمڕۆ ئەو داواكارییەیان پێشكێش بە باڵوێزخانەی عێراق لە ریاز كردووە بۆ ئەوەی پەسندی بكا."
Top