تارق هاشمی به‌ شێوه‌یه‌كی غیابی له‌ سه‌ر سێ تاوان دادگایی ده‌كرێت

تارق هاشمی به‌ شێوه‌یه‌كی غیابی له‌ سه‌ر سێ تاوان دادگایی ده‌كرێت
تارق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق كه‌ دوێنێ ژماره‌یه‌ك له‌ پاسه‌وانانی ڕه‌وانه‌ی دادگای تاوان كراون ، حوكمی غیابی به‌ سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت به‌پێی ماده‌ی چواری تیرۆر دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ سه‌ر یه‌كێك له‌ دۆسیه‌كانی ته‌واو كردووه‌ كه‌ سێ تاوانی تیرۆریستی له‌ خۆ ده‌گرێت كه‌ ده‌رهه‌ق به‌ هاوولاتیان ئه‌نجام دراوه‌ .

ئه‌نجومه‌نی بالای دادوه‌ری رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ئاشكرای كرد كه‌ هاشمی و ژماره‌یه‌ك له‌ پاسه‌وانانی به‌ ئه‌نجامدانی سه‌دو په‌نجا كرده‌وه‌ی تیرۆریستی تێوه‌ گڵاون له‌ نێوانیاندا ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل و دانانه‌وه‌ی بۆمبی چێنراو و هه‌ڵدانی مووشه‌ك و تیرۆركردن . پێشبینیش ده‌كرێت هاشمی به‌ شێوه‌یه‌كی غیابی دادگایی بكرێت .
Top