عیتاب دوری ژنه په‌رله‌مانتاری لیستی عیراقییه كه بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری كاندید كراوه رئاماژه به كه‌موكووڕییه‌كانی هێزه ئه‌منیه‌كانی عیراق ده‌كات. ئه‌و ژنه په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ڕووی خۆپڕچه‌ككردن وزانیاری هه‌واڵگری و پلانی پێشوه‌خته‌وه گیرۆده‌ن و به‌ره‌نگاریبوونه‌وه‌ی تیرۆریش ته‌نیا به دامه‌زراندنی كارمه‌ندان نابێت به‌ڵكو پێویسته هێزه ئه‌منییه‌كان به‌باشترین شێوه پڕچه‌ك بكرێن.