سوپای عێراق 131 تانكی جۆری ئەبرامزی لە ئەمەریكاوە پێ گەیشت
tank abramsباڵوێزخانەی ئەمەریكا لە عێراق دوێنێ شەموو لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە، گرێبەستنی فرۆشتنی چەكی ئەمەریكا بە عێراق بەشێوەیەكی دیودەریی تەواو بەڕێوە دەچێت و ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەكەن كە ئەو تانكانە رادەستی سوپای عێراق نەكراون دوورن لە راستی.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە \"بەپێی ئەو گرێبەستەی حكوومەتی عێراق ئیمزای كردبوو بۆ كڕینی 140 تانك لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، ئێستە سەرجەمیان گەیشتوونەتە عێراق و 131یان رادەستی سوپای عێراق كراون\"".
باڵوێزخانەی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەش دا كە لە ماوەی چەند حەوتووی داهاتوودا، 9 تانكەكەی تر رادەستی سوپای عێراق دەكرێن."
