عێراقییە: دواخستنی كۆنگرەی نیشتیمانی لەباربردنی گەیشتن بە تەوافوقە
كەرەتانی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامكەوانیدا ئەو قسانەی كرد و بڕوای وایە \"هەوڵی دواخستن بێجگە لە بەڵگە بەدەستەوەدان لە قووڵیی كێشە سیاسییەكان و نەگەیشتنیان بە ڕێچارەیەك بۆ دەربازبوون لە قەیرانەكان شتێكی دیكەمان پێ ناڵێت.\""
ئەو دەڵێت، عێراقییە هەر لە سەرەتاوە بە بایەخەوە لە كۆنگرەی نیشتیمانی ڕوانیوە و پێی وەها بووە كە هەنگاوەی چاكە بە ڕووی چارەی كێشە و قەیرانە هەڵپەسێردراوەكانی عێراق، بەڵام دواخستنی بۆ كاتێكی دیكە، ئەنجامی بەكەڵك بەدەستەوە نادات و تەنیا كۆبوونەوەویەكی پرۆتۆكۆڵی دەبێت.
كەرەتانی داوای لە لایەنە بەشداربووەەكانی پرۆسەی سیاسیی عێراقیش كرد كە هەوڵ بدەن بەڵكە كۆنگرە لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا گرێ بدرێت."
