عێراقییە: لێدوانەكانى دادوەریى باڵا لەبارەى هاشمییەوە دۆخى سیاسی ئاڵۆز دەكاتەوە
ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق كە لە 19ى كانوونى یەكەم/دیسێمبەرى رابردوو فەرمانى گرتنى بۆ تاریق هاشمیى جێگرى سەركۆمار لە لیستى عێراقییە دەركرد بەتۆمەتى تێوەگلانى لە \"كارى تیرۆریستى\"" لەگەڵ پاسەوانەكانیدا، پێرێ راى گەیاند پاسەوانەكانى هاشمى لە 150 هێرشى چەكدارییەوە گلاون، لە تەقاندنەوەى ئۆتۆمۆبێلى مینڕێژ و مینى چێنراو، كوشتنى دادوەر و پزیشك و ئەفسەرانى وەزارەتى بەرگرى و ناوەخۆ لەرێى چەكى بێدەنگەوە.
وەحدەت جومێلى ژنە سەركردەى عێراقییە بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند \""دۆخى ئێستە لەبار نییە بۆ لێدوانەكانى ئەم دواییەى ئەنجوومەنى باڵاى داوەرى لەبارەى تێوەگلانى پاسەوانەكانى هاشمى لە 150 كردەوەى تیرۆریستى\"" و جەختى كرد \""ئێمە لە شەڕبەستى سیاسیدان\"".
جومێلى ئاماژەى بەوە دا ئەو لێدوانانە یارمەتیدەر نابن بۆ سازكردنى زەوینەى گرێدانى كۆنرگەى نیشتمانیى چاوەڕوانكراو بۆ چارەسەرى تەنگژەى سیاسیی وڵات.
هەروەها پێى وابوو بەو هۆیەوە لە كۆبوونەوەى لێژنەى ئامادەكاریى كۆنگرەدا، كە بڕیارە سبەى یەكشەم بەڕێوە بچێ، ناكۆكى روو بدا.
بە گوتەى ئەو سەرچاوەیەى عێراقییە، بارستەكەى لە كارنامەى خۆیدا كە پێشكێشى هاوپەیمانیى نیشتمانیى دەسەڵاتدارى كردووە، جەختى لە دوورخستنەوەى رەهەندى سیاسی لە كێشەكەى هاشمی و هێشتنەوەى لەناو چوارچێوە یاساییە رووتەكەدا كردووە، لەگەڵ راگرتنى رێكارە \""نادەستوورى\""یەكان لەدژى ساڵح موتڵەگى جێگرى سەرۆك وەزیران."
