روفاتی 178سەربازی عيراقی و ئێرانی سەردەمی جەنگ ده‌دۆزرێنه‌وه‌

روفاتی 178سەربازی عيراقی و ئێرانی سەردەمی جەنگ ده‌دۆزرێنه‌وه‌
وەزارەتی مافی مرۆڤی عيراقی رایگەیاندووه 178 روفاتی سەربازی عيراقی و ئێرانی ئاشکرا کردووە کە لە سەردەمی جەنگی نێوان ھەردو وڵاتدا لەناوچەی فاو لە باشوری پارێزگای بەسرە کوژراون.
لەو ژمارەیەش 159 روفاتیان سەربازی عيراقی بوون کە 30 کەسیان ناسنامەیان زانراوە، ھەروەھا روفاتی 19 سەربازی ئێرانیش دەرھێنراوە کە 11 کەسیان ناسراونەتەوە.
وەزارەتی مافی مرۆڤی عيراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، تیمێکی دیل و بێسەروشوێنکراوان بەھاوبەشی لەگەڵ تیمێکی ئێرانی، کارەکانی گەڕان و پشکنینیان لەناوچەی فاو ئەنجامداوەو ئەو روفاتانەیان ئاشکرا کردووە.
Top