نه‌ینه‌وا.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك برینداربوونی چوار پۆلیسی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

نه‌ینه‌وا.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك برینداربوونی چوار پۆلیسی لێده‌كه‌وێته‌وه‌
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ قه‌زای ره‌بیعه‌، چوار پۆلیس برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پۆلیسی ره‌بیعه‌ رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 15-2 له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ مه‌ركه‌زی قه‌زای ره‌بیعه‌ی سه‌ر به‌پارێزگای نه‌ینه‌وا، ژماره‌یه‌ك پۆلیس بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: به‌پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌دا چوار پۆلیس برینداربوون.
Top