لەم مانگە گفتوگۆ لەسەر ئەنجامی کۆتایی دەستنیشانکردنی ئەندامانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی مافی مرۆڤ دەکرێت
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی فڕاکسیۆنەکوردستانیەکان دکتۆرە ئەشواق جاف\"لەلێدوانێکی تایبەت بۆئاژانسی پەیامنێر گووتی:\""ئەمڕۆ لیژنەی شارەزا کەئەرکی دەستنیشانکردنی ئەندامانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی مافی مرۆڤە ئیش وکارەکانیان تەواو کردو لە ماوەی پێنج ڕۆژدا چاوپێکەوتن لەگەڵ چل وحەوت پاڵێوراو کراوە وچاوپێکەوتنیش لەگەڵ پێنج دانەیان نەکرا وسێ لەوانەش لەھۆڵی چاوپێکەوتن ئامادەنەبوون کە دوان لەوانە کوردە و یەکێکیش لەوانە داوای دواخستنی کرد بەڵام دوای گفتوگۆ لەنێوان ئەندامانی شارەزا ئەو داوایە ڕەتکرایەوە بەوپێیەی کەماوەیەکی باش و دورو درێژ دراوە بە کاندیدەکان بۆئەوەی کەئامادەبن بۆ ڕۆژی چاوپێکەوتن و یەکێکیش لە پاڵێوراوەکان پۆزشی ھێنایەوەو کشایەوە لەڕێگەی پۆستی ئەلکترۆنی\"".
گووتیشی:\""دوای ئەوەی ھەموو چاوپێکەوتنەکان کۆتایی ھات لیژنەی شارەزا ڕۆژی ٢٠ شوبات/فەبرایەر کۆدەبێتەوە بۆئەوەی گفتوگۆ لەسەر ئەنجامی کۆتای بکات و بۆئەوەی ڕێژەی ئافرەت دەستنیشان بکرێت و ڕێژەی کاندیدەکان و ئەقەلیات و بەپێی پێگەی جوگرافی دەستنیشان دەکرێت بەوپێیەی یاسای ئەو کۆمیسیۆنە ھەندێک خاڵی تێدایە وەکو مەرج لەسەر دامەزراندنی ئەو کۆمیسیۆنە دایناوە\"".
ئاماژەی بۆئەوەش کرد:\""خاڵێک لەخاڵەکان کەدانراوە وەکو مەرج ڕێژەی ئافرەت و ئەقەلیات و پێگەی جوگرافییە کەپێویستە بە دادوەری لەنێوان پارێزگاکانی عێراق بێت\""."
