پۆلیسی به‌غدا كورِێكی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگای دیاله ده‌كوژن
له‌وباره‌یه‌وه دلێر حه‌سه‌ن جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای دیاله به PUKmediaی راگه‌یاند: ئێواره‌ی رۆژی 12-2 كورِێكی عه‌بدول ئه‌میر زه‌یدی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگای دیاله له‌ناوچه‌ی مه‌نسوری رۆژئاوای به‌غداد به‌ئۆتۆمبیل له بازگه‌ی پشكنینی پۆلیسی داوه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌شی كه نه‌وه‌ستاوه بۆ پشكنین له‌لایه‌ن پۆلیسی بازگه‌كه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه‌و كوژراوه.
وتیشی: تائێستا نه‌زانراوه كه ئایا نه‌وه‌ستانی كوڕه‌كه‌ی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگای دیاله به‌ئه‌نقه‌ست بووه یان به‌نه‌زانین بوه، هاوكات ئه‌وه‌ش رون نییه كه ئایا پۆلیس به‌مه‌به‌ستی كوشتن ته‌قه‌ی لێكردووه یان نا.
