ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى سێیه‌مى كۆمیته‌ى ئاماده‌كارى بۆ كۆنگره‌ى نیشتیمانى ده‌ستیپێكرد

ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى سێیه‌مى كۆمیته‌ى ئاماده‌كارى بۆ كۆنگره‌ى نیشتیمانى ده‌ستیپێكرد
پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ باره‌گای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌می كۆمیته‌ى ئاماده‌كاریی كۆنگره‌ى نیشتیمانى له‌نێوان كوتله‌ سیاسییه‌كان ده‌ستیپێكرد .

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند كه‌ نوێنه‌رانی كوتله‌ سیاسییه‌كان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بوون و تیایدا ئوسامه‌ نوجه‌یفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و خوزه‌یر خوزاعی جێگری سه‌رۆك كۆمار و دكتۆر رۆژ نوری شاوه‌یس جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له‌ نوێنه‌رانی كوتله‌ سیاسییه‌كانی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ن .
Top