ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری داوای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارێكی عیراقییه ده‌كات
له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی، وه‌حده جمه‌یلی په‌رله‌مانتاری لیستی عیراقییه رایگه‌یاند: كه ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری داوایه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كردووه سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی(حه‌سانه) له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار عه‌دنان جه‌نابی، كه له‌هه‌مان كاتیش‌دا سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی نێو په‌رله‌مانیشه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه كه‌یسی جه‌نابی په‌یوه‌سته به به‌به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی نه‌شیاو و له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌دووری زانی په‌رله‌مانتاران ده‌نگ به‌بڕیاری هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی لیستی عیراقییه بده‌ن.
لای خۆشیه‌وه جه‌واد به‌زونی په‌رله‌مانتاری سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند: داواكه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری بۆ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره په‌یوه‌ندی به‌و ره‌خنانه‌وه نییه، كه عه‌دنان جه‌نابی ئاراسته‌ی كاری دادگای كردووه.
